Image

بەڕێوەبەری OpenAI دەڵێت جیهان "بەجێیە کە بترسێت" بەڵام پێویستە باوەڕ بە کۆمپانیاکانی زیرەکی دەستکرد بکات

سام ئۆڵتمان، بەڕێوەبەری گشتی OpenAI (کۆمپانیای دانەری ChatGPT)، داوا لە گشت خەڵک دەکات باوەڕ بە کۆمپانیاکانی تەکنەلۆجیای زیرەکی دەستکرد (AI) بکەن کە بە شێوەیەکی بەرپرسیارانە مەترسییەکانی ئەم تەکنەلۆجیایە بەڕێوە دەبرن، لەکاتێکدا نیگەرانی گشتی سەبارەت بە سەلامەتیی زیرەکی دەستکرد بەردەوام لە زیادبووندایە. ئۆڵتمان ڕۆژی سێشەممە لە کۆنفرانسێک لە سان فرانسیسکۆ وتی کە پێویستە خەڵک باوەڕ بکەن کۆمپانییان "شتی ڕاست" ئەنجام دەدەت، لەبەر ئەوەی ئەوان بە باشی گرانی و قورسیی ئەم بابەتە هەست پێدەکەن.


ئەو دانی پێدانا کە نیگەرانیی گشتی سەبارەت بە زیرەکی دەستکرد جێی خۆیەتی، بەتایبەت لەبەر ئەوەی توانای ئەم سیستەمانە لە ماوەیەکی کەمدا بەشێوەیەکی زۆر گەورە پەرەیان سەندووە. لەگەڵ ئەوەشدا، هەموو کەس ڕازی نییە کە خۆ-ڕێکخستنی کۆمپانیاکان بەسە — کەسایەتییەکان لە هەردوو لای سیاسەت، لەوانە سیناتۆر بێرنی سەندێرس و ستیڤ بانن (کە پێشتر ڕاوێژکاری ترامپ بووە)، هەردووکیان بانگەشەیان بۆ چاودێریی بەهێزتری حکومەت بۆ زیرەکی دەستکرد کردووە


بەڵام سەرۆک ترامپ بەرەوپێچەوانەوە وایە، ئەو نیگەرانییەکانی سەلامەتی بە زیادەڕۆیی دەبینێت و پێیوایە چاودێریی کاریگەری زیرەکی دەستکرد تەنها پێویستی بە سەرۆکێکی توانادار و لێزانە، نەک بە یاسا و ڕێسای فەرمی


ئەم وتارانە لە کۆنفرانسێکدا کرا کە کۆمپانیای Salesforce ئامادەکاری کردبوو، کە تێیدا ئۆڵتمان بە ڕوونی سەبارەت بە مەترسییەکان دوا و دانی پێدانا کە بووەتە شتێکی ئاسانتر بۆ خەڵک بیربکەنەوە لەسەر ئەوەی چۆن زیرەکی دەستکرد دەتوانێت زیان بگەیەنێت لەگەڵ پەرەسەندنی ئەم تەکنەلۆجیایە. تەنانەت وتیشی کە ترسی کۆمەڵگا لە زیرەکی دەستکرد وەڵامێکی مەنتقی و بەجێیە بەرامبەر بە دۆخی ئێستا